ئاھەنگی خولی شەشەمی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی.کوردستان لە دھۆک دەستی پێکرد

دھۆک-KDP.info- ئاهەنگی خولی شەشەمی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی.کوردستان لە دهۆک بەڕێوە دەچێت و لەم خولەی دەرچوواندا، بڕوانامە بە 68 قوتابی زانکۆکە دەدرێت، کە زۆرینەیان کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش و زیندانیانی سیاسین و بێ بەرامبەر لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک خوێندنیان بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (2ـی حوزەیرانی 2024) ئاهەنگی خولی شەشەمی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک، بە ئامادەبوونی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێنەی یادگاری لەگەڵ دەرچووانی ئەم خولەی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆک و ستافی ئەکادیمی گرت و لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردن.




