٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە زاخۆ نۆ پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەردەوام پڕۆژەی تازە ئەنجام دەدرێن، ئێستا نۆ پڕۆژە بە گوژمەی ھەشت ملیار دینار لە بواری جێبەجێ کردن دان.

بەشار معاوی سەعید: بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێستا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ نۆ پڕۆژەمان لە ناوچەی دەرکار، بێگوڤا، ڕزگاری، ڕێگای سەرەکی و گوندەکان کاریان تێدا دەکرێت، ھەر پڕۆژەیەک بودجەیەکی بۆ تەرخان کراوە، لە ٥٠٠ملیۆن دینار تا ملیارێک دەست پێدەکات.
بەشار معاوی گوتی: کۆی گشتیی ئەو بودجەیەی بۆ ئەو نۆ پڕۆژەیە تەرخانکراوە دەگاتە ھەشت ملیار دینار، چونکە ئێمە پلانی بەردەواممان ھەیە بۆ چاککردنەوە و نوژەنکردنەوەی ڕێگاکان، حکوومەتیش بەردەوام بودجەمان بۆ تەرخان دەکات، ئێمەش بەشێوەیەکی زۆر باش ڕێگاکان نوژەن دەکەینەوە، بۆیە ڕێژەی تەواوکردنی پڕۆژەکانیش جۆراوجۆرە، ھەیە ١٠% و ھەندێکیش ٩٠%ی تەواو بووە، بۆیە ڕێژەی تەواوبوونی ھەر یەکێک بە ڕێژەیەکە.
ھەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، لەمڕۆوە ڕێگای سەرەکی دھۆک بۆ زاخۆ لە نزیک تونێلی زاخۆ بەھۆی نوژەنکردنەوەوە دەگیرێت، سایدی ھاتن لە دھۆک بۆ زاخۆ دەبێتە یەک ساید، لە زاخۆ بۆ دھۆکیش سایدی چوون لە تونێلی گەلی زاخۆ بۆ جادەی خزمەتگوزاری دەگوازرێتەوە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار