٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی بازرگانی: جولەی بازرگانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان   گوتی: بەھۆی ئاسانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بازرگانان ئەمساڵ جولەی بازرگانی زیادی کردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نەوزاد شێخ کامیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمساڵ جولەی بازرگانی زۆر باشە و گەشەی کردووە، تەنیا ئەمسال ھەزار و٤٨٠ مامەڵەی بازرگانی  لە ھەر چوار دەروازەی نێودەوڵەتی و ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەرێمی کوردستان کراوە، بۆیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر بووە.
نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: ئەولەویەتی مامەڵەکان زیاتر لە بواری پیشەسازی کیمیاوی و دروستکراوەکانی ئەو پیشەسازییە و کۆمەڵەی ڕووەکی و خۆراک و ئاژەڵ بوونە، بەردەوامیش مامەڵەی تازە دەدرێت. ئاسانکاریەکان و سەقامگیری سیاسیش فاکتەری گرنگن بۆ جولەی گەشتی بازرگانی، بۆیە خواست لە بازاڕ زۆرە ئەمەش وای کردووە ھاوردە زیاتر بێت، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ ئەوەی جولەی بازرگانی زیاتر بێت.
شێخ کامیل باسی لەوەش کرد: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری ھەڵگرتنی باجی لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت داوە، ڕاستە ھێشتا کاریگەری زۆری نەبووە .. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ھاوردەکردنی ئاژەڵ کاتی پێویستە، بەلایەنی کەم دوو مانگی دەوێت تا کاروانەکان دەگەن، دواتریش کەرەنتینە دەکرێن بۆ ئەوەی  دڵنیابین نەخۆش نین،  بۆیە لەماوەی داھاتوو بە گەیشتنی ئاژەڵ نرخی گۆشتیش دادەبەزێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار