٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ ئێوارە مەسروور بارزانی گوتارێک پێشکەش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری دهۆک بکەن و بەشداری لە خولی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان دەکەن.

هەڵمەت کوێستانی، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە شەشەمین خولی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان لە دهۆک بەڕێوە دەچێت و تێیدا 68 قوتابی لە زانکۆکەماندا کۆتایی بە خوێندن دێنن".

بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان گوتیشی: "مەسروور بارزانی وەک سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان بەشداری رێوڕەسمەکە دەبێت و گوتارێکیش پێشکەش بە ئامادەبووان دەکات".

کوێستانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاوی بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێم بەشداری لە مەراسیمەکەدا دەکەن و دوای پێشکەشکردنی گوتار و بڕوانامەکان، ئاهەنگێک بۆ قوتابیانی زانکۆ ساز دەکرێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار