٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دهۆک ٣٠٠ کارمەندی دیکەش دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- لە پارێزگای دھۆک ۱۰۰ کارمەندی تەندروستی دامەرزان و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆکیش دەڵێ، داوامان کردووە ٣٠٠ کارمەندی دیکە بۆ نەخۆشخانەی شیلادزێ و نەخۆشخانەی شێرپەنجە دابمەزرێن.

د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی سەد کارمەندی تەندروستی بۆ بەشی فریاکەوتنی نوێ لە شاری دھۆک دەربڕی و بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا کارمەندە دامەزراوەکان دەستبەکار بن".

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک گوتیشی: "داوامان لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ٢٠٠ کارمەندی دیکە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی شیلادزێ دابمەزرێن، چونکە نەخۆشخانەیەکی نوێیە لە دەڤەری ئامێدی و پێویستی بە میلاک ھەیە، ھەروەھا داوای دامەزراندنی سەد کارمەندی دیکەشمان بۆ نەخۆشخانەی شێرپەنجە کردووە".

د. ئەفراسیاب ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانن بۆ دامەزراندنی ئەو کارمەندانەی داواکارن بۆ ھەردوو نەخۆشخانەی شیلادزێ و شێرپەنجە دابمەزرێن، کە دوای پەسەندکردنی داواکارییەکە، ئەوانەیش دەستبەکار دەبن.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار