مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی (٤٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
سڵاو و ڕێز
پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم. یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕۆڵی دیار و کاریگەری ھەبووە.
لەم ڕۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و ھیوادارم لە تێکۆشان و خەبات لە پێناو بەدیھێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و ھەروەھا لە پشتیوانیکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بن و ھەر سەرکەوتوو بن.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
١-٦-٢٠٢٤




