ئاری نانه‌كه‌لی: سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه هانمان ده‌دات و ڕێنماییمان ده‌كات له‌ناو خه‌ڵك بین

ھەولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له هه‌ڵبژاردن له كوردستان ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات پارتی له‌ناو دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكدایه و قۆناغ به قۆناغ گه‌شه ده‌كات.
ئاری نانه‌كه‌لی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له‌گه‌ڵ دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی 1946 قۆناغ به قۆناغ تا سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕین و بە ئێستایشەوە پارتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان دوو لایه‌نی لێك جیانه‌كراوەن، پارتی به‌هۆی متمانه‌ی خه‌ڵكه‌وه ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستانی پاراستووه.
ڕایشیگه‌یاند: پارتی هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، پارتی ده‌یان جار قه‌واره‌ی هه‌رێمی له مه‌ترسی پاراستووه، هه‌میشه بووه‌ته پردی گه‌وره بۆ گه‌یاندنی داواكاری خه‌ڵك، به‌بێ جیاوازی پشتیوانی پێکهاتەکانی کوردستانی کردووە، بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به تاكی كوردستانەوە هه‌بووه پارتی سه‌نگی مه‌حه‌ك بووه، پارتی لەهەركوێ بێت ئارامی و دڵنیایی له‌وێیه، پارتی له‌گه‌ڵ چینی هه‌ژار و سه‌رجه‌م توێژه‌كان پشتیوانه و وه‌ك چه‌ترێكی گه‌وره‌یه، ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتووه به‌رهەمی خوێنی شەھیدانە.
ده‌شڵێت: سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه هانمان ده‌دات و ڕێنماییمان ده‌كات له‌ناو خه‌ڵك بین و خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین، له‌سه‌ر ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك له‌خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بین، پارتی به‌وه ناسراوه له سه‌ركه‌وتن غرور نابێت و له شكست نا‌ئومێد نابێت.




