٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایى ئاراستەی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى

سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان

سڵاو و ڕێز..

یادى (49) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به‌ گه‌رمى له‌ به‌ڕێزتان و مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى و ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ته‌واوى ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.

له‌م یاده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌ كه‌ له‌پێناو ئازادیى كوردستان له‌ ڕیزه‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستاندا، خه‌باتیان كردووه‌ و ده‌كه‌ن. مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى یه‌كێتى به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌ ئاماده‌یى و ڕۆڵى گرنگى به‌ڕێزتان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه‌. هیوادارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هانده‌رى لێكگه‌یشتن و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى فیدراڵى و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.

هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/6/1

هەواڵی پەیوەندیدار