ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر دەکات

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی(١٨)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی کۆمپانیای تەتەر دەکات.
دەقی پیرۆزباییەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە.
ئەمڕۆ لە (١٨)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆمپانیاکەتان بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەموو ڕوویەکەوە ھەنگاوی باشتر بنێن.
دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر بە دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمان دادەنرێ بۆ خزمەتگەیاندن بە بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە ڕووی دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی پارتیمان و بڵاوکراوە ڕۆژنامەوانییەکان.
جێی خۆیەتی ڕۆڵی دیار و کاریگەریی ئێوە بەرز بنرخێنین و کارە پیشەییەکەتان جێی ستایشە و پشتیوانیی خۆمان بۆ کۆمپانیای تەتەر دووپات دەکەینەوە و، بە ھیوای پێشکەوتنی زیاترین لە کارەکانتاندا.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤




