نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر دەکات و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.
دەقی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ و تەواوی سەرکردایەتی و ئەندامان و جەماوەری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکەم، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا جەخت لە گرنگیی ڕۆڵی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەپێناو یەکڕیزی و تەبایی و کاری پێکەوەیی لەنێوان ھەموو لایەنەکاندا دەکەمەوە و لەمبارەیەوە ئامادەیی و ڕۆڵی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر و کۆمەڵ بەرز دەنرخێنم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٣١-٥-٢٠٢٤




