٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی لەگەڵ عەممار حەکیم کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رێبەری رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ھەردوولا لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و ھەموو پێکھاتەکانی عێراق ھاوڕا بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٤ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوا وێستگەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ عەممار حەکیم، رێبەری رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسی و گشتیی عێراق و ھەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی‌ فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ کرا.

ھەردوولا لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و ھەموو پێکھاتەکانی عێراق ھاوڕا بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار