٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: نووری مالیکی لەگەڵ ئێمە ھاوڕابوو کە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەی کێشەکان بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ھیوادارم بتوانین ھەنگاوی باشتر بنێین بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و بۆ لەمەودواش تەنیا با باسی کێشەکان نەکرێت بەڵکو باسی باشترکردنی ئەو پەیوەنییانە بکرێت کە لە نێوان ئێمە و حکوومەتی عێراقدا ھەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٤ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نووری مالیکی لەگەڵ ئێمە ھاوڕا بوو کە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەی کێشەکان بکرێت.

سەرۆکی حکوومەت گوتی: ھیوادارین بتوانین ھەنگاوی زۆر باشتر بنێین بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و  لەمەودواش با تەنیا باسی کێشە نەکرێت و بەڵکو باسی باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە بکرێت کە لەنێوانماندا ھەیە.

ھاوکات نووری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا خۆشحاڵیی خۆی بەرانبەر بە سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت دەردەبڕێت و ئاماژە بەوە دەکات، ھەمووان جیددین بۆ چارەی پرس و کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر.

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختیشی کردەوە، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سیاسەتێکی ستراتیجیی درێژخایەن نەک تاکتیکی بۆ چارەی پرس و کێشەکان بەکار دەھێنێت.

نووری مالیکی ڕوونیشی کردەوە، باسیان لە کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر کردووە و دیدگایەک ھەیە بۆ چارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا پێویستە مووچەخۆران و خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ماف و شایستەکانیان بە پێی دەستوور پێبگات.

مالیکی باسی لەوەش کرد، کار دەکەن بۆ ئەوەی کێشەکان بە شێوەیەکی ڕیشەیی چارە بکرێن بۆ ئەوەی ھەموو جارێک دووبارە نەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار