٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و خەمیس خەنجەر جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە، گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٤ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ خەمیس خەنجەر سەرۆکی حزبی سیادە کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ کرا.

ھاوکات جەخت لەسەر چارەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کوردستان و سەرجەم پێکھاتە جیاوازەکان و ھاووڵاتییانی عێراق کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار