٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی حکوومەت: هەرێم نیەتی جدی بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ بەغدا هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی5ی2024، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکـوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  بۆ بەغدا، لە ڕاگەیەندراوێکدا  بڵاویكرده‌وه‌، چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دووبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جووتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی دەبن لەبەغدا.

ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور و  هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانییە لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربونی کابینەکەی لەم ڕوانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین.

هەواڵی پەیوەندیدار