سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق به‌گشتى و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.
هەرودوولا هاوڕابوون له‌سەر پێویستیی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆى بنیاتنه‌رانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە لە بەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراقدا بێت .
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-05-2024، مەسروور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا.




