٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 5/29 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر لەسەر ناوچەکە.

پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم ، هەروەها گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا و لە پرۆسەیەکی ئازاد و دادپەردوەرانە و بە بەشداری و پاراستنی مافی پێکهاتەکان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار