٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەھمی بورھان: گۆڕانکاری لە روئیای بەغدا دروست بووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، وەک شاندی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی زەویوزار لە بەغدان، دەشڵێ: گۆڕانکاری لە ڕوئیای بەرپرسانی عێراق بەرامبەر بە ناوچە کوردستانییەکان دروست بووە.

فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: وەک شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدامان کردووە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوو چەندین دیدارمان لەگەڵ وەزیری داد، کشتوکاڵ، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٩ ئەنجامداوە، لە سەردانی ئەمجارەدا ئەوەی بەلامانەوە گرینگە ئەوەیە ھەندێ گۆڕانکاری لە روئیای بەرپرسانی بەغدا هەیە بۆ چارکردنی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
سەرۆک دەستەی ناوچە کوردستانییەکان گوتیشی: ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکان لە ماوەکانی ڕابردوو گەیشتووەتە ئاستی پێکدادان، بەڵام د.شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و خالید شوانی وەزیری داد ڕۆڵیان ھەیە لەئاست ئەو کێشانەی لەو ناوچانە ڕوودەدەن.

فەھمی بورھان ڕوونیکردەوە: وەزیری کشتوکاڵ بەڵێنی پێداین پارە بۆ قەرەبووکردنەوەی عەرەبە ھاوردەکان تەرخان دەکرێت تا بگەڕێنەوە شوێنی پێشووی خۆیان، ئێستا بەغدا گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی  ھەرێمی کوردستان جدیە لەسەر پرسی ناوچە کوردستانییەکان و جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار