مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەمەد و فارس سەلیم پێنجوینی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (حەلاو حەسەن ڕەشید) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (محەمەد سەلیم پێنجوینی و فارس سەلیم پێنجوینی)
بۆ هەڤاڵانی بەڕێز (محەمەد سەلیم پێنجوینی و فارس سەلیم پێنجوینی)
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (حەلاو حەسەن ڕەشید)مان)بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی ئاداری٢٠٢٤




