ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بەھزاد چەلەبی و عەبدوڵڵا چەلەبی دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی (ئازاد چەلەبی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ھەڤاڵانی بەڕێز بەھزاد چەلەبی و عەبدوڵڵا چەلەبی
بە خەمناکییەوە ھەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، (ئازاد چەلەبی)مان بیست، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و ماڵباتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی پرسە و خەمتان دەزانین.
ھیوادارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤




