٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر ئەردەکانی بۆ KDP: ھیوادارم سەردانی کوردستان بکەم و نھێنی سەرکەوتنه‌كانیان بزانم

سەرچاوە: KDP.info

کەنەدا-KDP.info- دکتۆر فاتن ئەردەکانی مامۆستای زانکۆی تۆرنتۆ لە کەنەدا، لە لێدوانێکی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، ئاماژە بە تایبەتمەندی کورد و ھەرێمی کوردستان لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات و جەخت دەکاتەوە کەوا کورد ھێمایەکی جوانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە و پێویستە ھەموو جیھان ڕێز لە ئەزموونی پێکەوەژیانی ھەرێمی کوردستان بگرێت.

دکتۆرە فاتن ئەردەکانی، کە بەڕەچەڵەک ئەردەنیە و زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە کەنەدا دەژی و چەندین کتێبی گرنگی کۆمەڵایەتی ھەیە کە لە چەندین زانکۆی جیھانی وەک سەرچاوەی زانستە کۆمەڵایەتیەکان دەخوێنرێت.

دکتۆر فاتن ئەردەکانی، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: زۆرم لەسەر گەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست خوێندووەتەوە و زۆرم لەسەر نووسیون، بەڵام ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و ئەو یاسا و کولتوورەی پێی ناسراونەتەوە بۆتە جێگەی سەرنج و لەو باوەڕەدام ئەزموونێکی کەم وێنەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەو ناوچەیە پەیڕەو دەکەن.

دکتۆرە فاتن لەسەر ڕۆڵی ئافرەتی کورد لەکایە کۆمەڵایەتی و ئیداری و سیاسیەکاندا دەڵێ: زانیاری زۆرم لەسەر ڕۆڵی ئافرەتی کورد لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا لە ھاوڕێ کوردەکانم و میدیاکان وەرگرتووە کە جێگای دڵخۆشیەو سەرۆکی باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان) و چەندین وەزارەت و پۆستی کاریگەر لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئافرەت سپێردراوە و ئەمەش بۆ ھاوسەنگی ڕەگەزی لە کۆمەڵگە ڕۆژھەڵاتیەکان زۆر گرنگە.

ئەردەکانی گوتیشی: ھیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان بتوانم سەردانی کوردستان بکەم و لە نزیکەوە نھێنی سەرکەوتنەکانی خەڵکی کوردستان لە بواری پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی بزانم و کتێبێکیان لەسەر بنووسم.

شایانی باسە دکتۆرە فاتن ئەردەکانی لە دوانزەیەمین کۆنگرەی عەرەب- ئەمەریکا بۆ ڕۆشنبیری و کولتوور بەشدارە و بابەتێکی گرنگی لەسەر گۆڕانکاریە دراماتیکیەکانی کۆمەڵگە جیاوازەکان پێشکەش کردوو چەند جارێک کوردستان و ئەزموونەکەی بە نموونە ھێنایەوە.

 

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی 

هەواڵی پەیوەندیدار