نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له میرى ئێزدییان كرد

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز میر حازم ته‌حسین به‌گ میرى ئێزدییان له كوردستان و عێراق و جیهان، پشتگیریى خۆى بۆ میر و ته‌واوى مافه‌كانى ئێزدییان دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخى ئێزدییان و مافه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه و جه‌ختیان له پێویستیى خزمه‌تكردنى باشترى هاووڵاتییانى ئێزدى له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌ى شه‌نگال و ئاواره ئێزدییه‌كان و ژیان و گوزه‌رانیان له كه‌مپه‌كان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




