مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەمەد ئیبراهیم مەحموود) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو (محەمەد ئیبراهیم مەحموود) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (محەمەد ئیبراهیم مەحموود)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد ئیبراهیم مەحموود)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (محەمەد ئیبراهیم مەحموود)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤




