كاروانی ئاوه‌دانی به‌رده‌وامه

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چوار پڕۆژە لە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دادەنرێت.
کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی ئایاری 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چوار پڕۆژە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاروانی ئاوه‌دانی گه‌یشتووەته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی به‌تایبه‌ت له بواری ڕێگاوباندا لە قۆناغی کۆتایی دان، له ده‌سپێكی ئه‌مساڵیش تا ئێستا 33 پرۆژه لە سۆران به‌گوژمه‌ی 21 ملیار و500 ملیۆن دینار خراونه‌ته بواری جێبه‌جیكردن و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا پڕۆژه‌گه‌لێكی دیكه ڕه‌زامه‌ندیان لەسەر دەدرێت.
ڕێگەی نێودەوڵەتی هامڵتۆن، دەروازەی حاجی ئۆمه‌ران و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به پارێزگاكانی هه‌ولێری پایته‌خت و دهۆك ده‌به‌ستێته‌وه، بری (80) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
دوێنێ دووشەممە، 27ـی ئایاری 2024، سەرۆکی حکوومەت، لە ڕێوەرەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە.




