٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر عەلی تەتەر: بە پارێزگابوونی دھۆک بەرھەمی شۆڕشی ئەیلوولە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- ئەمڕۆ دەیەمین کەرنەڤاڵی ٥٥ ساڵەی بە پارێزگابوونی دھۆک بەڕێوەچوو، پارێزگاری دھۆکیش دەڵێت، بڕیاری بە پارێزگابوونی دھۆک لە ئەنجامی خەباتی شۆڕشی ئەیلوول بووە و ئێستا لە ڕووی پاکوخاوێنی و ئەمنیەوە دھۆک بە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی عێراق.

ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری دھۆک کەرنەڤاڵی دەیەمی بە پارێزگابوونی دھۆک بەڕێوەچوو، تێیدا دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک لە وتەیەکیدا ڕایگەیاند: "ساڵی ١٩٦٩ لە ژێر فشاری شۆڕشی ئەیلوول بڕیاری بە پارێزگابوونی دھۆک دەرچوو، واتە بەرھەمی شۆڕشی ئەیلوولە، ھەر لە سەرەتای دروستبوونی پارێزگای دھۆک تا راپەڕین زۆر ھەوڵدران بۆ لاوازکردنی پارێزگای دھۆک و چەندین قەزا و دەڤەری سەر بە پارێزگای دھۆک جیاکرانەوە تا گەیشتە راپەڕین".

پارێزگاری دھۆک گوتیشی: "لەسەر ئاستی عێراق دھۆک یەکێکە لەو پارێزگایانەی بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی ئەمنی و پاکوخاوێنی، ھەروەھا دھۆک پارێزگای پێکەوەژیانی ھەموو ئایین و نەتەوەکانە و لە ئێستادا زیاتر لە نیو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە پارێزگای دھۆک نیشتەجێن ئەوەش بۆ سنگ فراوانی خەڵکی دھۆک دەگەڕێتەوە".

د. عەلی تەتەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "خەڵکی دھۆک خەڵکێکی نیشتیمانپەروەرە و دڵ و دەرگای دھۆکیەکان بەرامبەر بە خەڵکی لێقەوماو کراوەیە".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار