"سبەی سەرۆکی حکوومەت سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات"

سۆران-KDP.info- بڕیارە سبەی، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکات و ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی بکاتەوە.
ڕەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سبەی ڕۆژی سێشەممە بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی قەزای سۆران دەکات، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە سەنتەری شارەکە دەکاتەوە و ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش ڕادەگەیەنێت.
قایمقامی سۆران گوتیشی: ئەو پڕۆژانەی بڕیارە سبەی سەرۆکی حکوومەت بیانکاتەوە ھەمووی پڕۆژەی ستراتیژین بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە کردنەوەیان سۆران دەچێتە قۆناغێکی دیکەی گەشەکردن و ئاوەدانییەوە.
ڕەجەب زوبێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە سەردەمی کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگییەکی زۆر بە سۆران دراوە، بەتایبەتی دوای بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆ تا ئێستا چەندین پڕۆژە جێبەجێکراون، بە پێشکەشکردنی پڕۆژەی زیاتر .. زیاتر خزمەتی خەڵکی سۆران دەکەین.
قائید میرۆ




