٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی قەڵای هەولێری بەسەر کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی قەڵای هەولێری کرد و لە نزیکەوە کارەکانی پشکنین و هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێری بەسەرکردەوە.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە قەڵای هەولێر، یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانمان کە هەزاران ساڵە ژیان تێیدا بەردەوامە و بەشێکی گرنگە لە ناسنامەی نیشتمانیمان و شوێنەوار و کەلەپوورێکی جیهانیشە، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری ڕێکخراوی یونیسکۆ و تیمە نێودەوڵەتییەکان، بەردەوام دەبێت لە گرنگی پێدان و نۆژەنکردنەوە و پاراستنی قەڵای هەولێر کە تا ئێستا پاشماوەی زۆر کۆن و مێژوویی تێیدا دۆزراونەتەوە، کە هی سەردەم و شارستانیی کۆن و جیاوازن.

هەواڵی پەیوەندیدار