نێچیرڤان بارزانى: شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌یه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى میلله‌تێك بوو

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، لە ساڵوەگەڕی بەرپابوونی شۆڕشی پێشکەوتنخوازی گوڵاندا، پەیامێکی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
له كاتێكدا ئه‌مڕۆ یادى شكۆدارى چل و هه‌شت ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان ده‌نێرین و به ڕێزه‌وه به‌بیریان ده‌هێنینه‌وه. سڵاو له ته‌واوى پێشمه‌رگه و كادیران و هه‌موو ئه‌و قاره‌مان و جوامێرانه‌ى به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له ڕیزه‌كانى شۆڕشدا خه‌باتیان كرد.
شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌یه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى میلله‌تێك بوو كه له پێناو ئازادى و سه‌رفرازیدا ئاماده‌ى گیانبه‌خشین و هه‌موو قوربانیدانێك بوو. له شۆڕشى گوڵاندا، گه‌لى كوردستان سه‌لماندى كه هه‌رگیز كۆڵ نادات و په‌یام و ئامانجى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول به ڕابه‌رایه‌تیى بارزانیى نه‌مر تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه.
كۆبوونه‌وه‌ى هێز و لایه‌نه‌كانى كوردستان به ده‌ورى ئامانجێكى باڵاوه، به‌رهه‌مى شۆڕشى گوڵان بوو كه له كۆتاییدا ڕاپه‌ڕینى ئازارى 1991ى سه‌رخست و ئازادى و فیدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوا هات.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له كار و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.
یادى شۆڕشى گوڵان به‌رز و پیرۆز بێت، سڵاو له گیانى پاكى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانى
26ى گوڵانى 2024




