٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا عەبدولخالق بۆ KDP: بازگەکانی کەرکووک ڕادەستی ھێزەکانی پۆلیس کران

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق  گوتی، بەبڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەست بە جێبەجێکردنی پلانی ڕادەستکردنی ئەمنیەتی بازگەکان بە ھێزەکانی پۆلیس کرا و لە دەست سوپا نەماوە.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە چوارچێوەی پلانی ڕادەستکردنی ئەمنیەت بە ھێزەکانی پۆلیس وەکو ھەنگاوی یەکەم بەکرداری بازگەکانی کەرکووک ڕادەستی ھێزەکانی پۆلیس کراون و سوپای لێکشاوەتەوە، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە کە بازگەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان دێن لە کەرکووک ڕادەستی پۆلیس کراون و ئێستا ئەوان بەڕێوەی دەبەن".

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت گوتیشی: "ئەو ھەنگاوەش لە چوارچێوەی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراقە و بەبڕیاری ئەویش ئەو ھەنگاوە بەشێوەی کرداری جێبەجێکراوە، بۆیە دەست بەجێبەجێکردنی بڕیارەکە کراوە و ھەمووی دەکەوێتە دەستی پۆلیس".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار