سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئیمارات تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن

ئه‌بو زه‌بى-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2024/5/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌بو زه‌بى له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیماراته‌وه، پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كى دۆستانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاریكاریى وزه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى ئیماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تایبه‌تى له پرۆژه‌كانى ژێرخان و په‌ره‌پێداندا.
ده‌رباره‌ى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانیشى، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى كارى پێكه‌وه‌یى و هاریكاریى هاوبه‌ش و هه‌مه‌لایه‌نه‌ى وڵاتان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و ڕێگرى له فراوانبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ئاڵۆزییه‌كان.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




