شه‌قامێكی پاریس به‌ناوی پێشمه‌رگه دەکرێت

ھەولێر-KDP.info- شاره‌وانی پاریس بۆ ڕێزگرتن له قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رنامه و پلانی هه‌یه له نزیكترین كاتدا شه‌قامێكی شاری پاریس به‌ناوی پێشمه‌رگه بكات.
ئەمڕۆ هەینی پاریزگای هەولێر لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، له په‌راوێزی (44)ـەمین كاره‌كانی كۆنگره‌ی نێودەوڵەتی له شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر چاویكه‌وت به ئان ئیداڵگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس.
له دیدارێكدا ئومێد خۆشناو سڵاو و ڕێزی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی گه‌یانده سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس رێز و سڵاوی خۆی له رێگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێره‌وه گه‌یانده سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
لە راگەیاندراوەکەدا هه‌روەها، شاره‌وانی پاریس بۆ ڕێزگرتن له قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رنامه و پلانی هه‌یه له نزیكترین كاتدا شه‌قامێكی شاری پاریسی به‌ناوی پێشمه‌رگه بكات.
هه‌روه‌ها له دیداره‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، تیشكخرایه سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێر، كه بڕیاره حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌م پرسه‌دا به‌شدار بێت و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كاری پێویست ده‌كرێت و شاندێك له فه‌ره‌نساوه سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.
له دیداره‌كه‌ی نێوان ئومێد خۆشناو و ئان هیداڵگۆ، بڕیاردرا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی داوه‌تی ئۆلۆمپیاتی ئه‌مساڵی (2024)ـی پاریس بكرێت.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر رێككه‌وتن كرا، كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئۆلۆمپیانی پاریس، وه‌ك هاوسۆزیی و هاوده‌نگییه‌ك بۆ پاریس وه‌ك ده‌سته خوشكی هه‌ولێر، چالاكییه‌ك له هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت، و لۆگۆی ئۆلۆمپیاته‌كه نمایش بكرێت.




