٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ناوخۆ بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، عەمید د. ئارام محەمەد، وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویكردووەتەوە و نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە عەمید د. ئارام محەمەد دەكەم بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم لەو پۆستە گرنگەدا".

دەشڵێت: "هیوادارین ڕۆڵی ئەو سەلامەتی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە بەرزبکاتەوە".

عەمید ئاسۆ شێخ تەها ماوەیەکی زۆرە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بوو، بەڵام  عەمید د. ئارام محەمەد لە شوێنی ئەو دەستبەکاربوو.

هەواڵی پەیوەندیدار