ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى ئیمارات کۆدەبنەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌چێته ئێمارات و له ئه‌بوزه‌بى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیمارات كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2024/5/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌چێته ئێمارات و له ئه‌بو زه‌بى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ئیمارات كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو سه‌رۆك زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.




