٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى دیوان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتیى ئیمارات كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/5/23 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاهرى، كونسوڵى گشتیى ئیمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى فراوانكردنى جووڵه‌ى بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى ئیماراتى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار