٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک پێشوازی لە وەفدێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مایکڵ گەچێرۆ، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی لە کونسولخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لە کوردستان و شاندێکی یاوەری كرد.

لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و هاوکاری و  هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا. 

دواتر شاندی میوان سەردانی مۆزەخانەی فەرماندەیی هێزەکانی (پشتیوانیی یەک)یان کرد، کە تایبەتە بە کەلوپەل و تەقەمەنی و بۆمبە چێنراوەکان و چەندین جۆری چەکی گرانی تیرۆرستانی داعش، کە سەرجەمیان لەلایەن کەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، لە ماوەی شەڕی تیرۆرستانی داعش پوچەڵکراونەته‌وە.

شایانی باسە تیرۆریستانی داعش ئەو بۆمب و تەقینەوانەیان بۆ مەبەستی زیانگەیاندن بە هێزەکانی پێشمەرگە و ڕێگریکردن لە بەرەوپێشچوونەکانی  پێشمەرگە بەکاردەهێنا.

لای خۆیەوە ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی کونسولخانەی ئەمه‌ریکا، دەستخۆشی لە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک کرد و بە کارێکی گرنگ و مەزنیان زانی بۆ پاراستنی گیانی هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل لە بەرەکانی شەڕ.

دواتر فیلمێکی دۆكیۆمێنتاری پەخش کرا، کە تایبەت بوو بە کار و چالاکییەکانی کەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک لە ماوەی شەڕی تیرۆریستانی داعشدا، کە تیایدا چۆنییەتی پوچەڵکردنەوەی بۆمبە چێنراوەکان و پاککردنەوەی تونێل و خانوو و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان نمایش کران.

هەواڵی پەیوەندیدار