٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەروێش ئاغا بۆ KDP: به‌ دەرکەوتنی سەرۆک بارزانی وەک پێشمەرگە سەرسام بووم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دەروێش ئاغا بەرپرسی کۆمەڵایەتیی گشتی، بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٦٢ ساڵ بەسەر تەمەنی پێشمەرگایەتیی سەرۆک بارزانی، ده‌ڵێ، من بۆ یەکەم جار کە بە خزمەت سەرۆک بارزانی گەیشتووم، لە دەڤەری حاجی ئۆمەران بوو ده‌شڵێ، ئەوەی دێتەوە بەرچاوم ئەوکات بینیم دوو کەس لە ژێر چادرێک خزمەتیان دەکرد و خەڵکیان دەبینی و کاریان بۆ میللەتی کورد دەکرد، نەک تەنیا بۆ پارتی، سەرۆک بارزانی و شەھید ئیدریس لە ژێر یەک چادردا پێکەوە کاریان دەکرد و سەرسام بووم بە رەفتار و رەوشتی کوردایەتیی سەرۆک بارزانی".

دەروێش ئاغا، بەرپرسی کۆمەڵایەتیی گشتی، تایبه‌ت به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە وەکو بنەماڵە ھەر لە سەرەتاوە ناسیاویمان ھەبوو و لە خزمەت بنەماڵەی بارزاندا بووینە، لە سەرەتای شۆڕشەکان بەشداریمان ھەبووە و لەو خەڵکانە بووینە لە زۆربەی شۆڕشەکانی کورد بەشداریمان ھەبووە، ھەر لە سەردەمی بابانییەکانەوە یەکێک لە سەرکردەکانی بابانییەکان لە ئێمە بووە، لە شۆڕشی شێخ مەحموودیش ئێمە بەشداریمان ھەبووە و لە زۆربەی شەڕەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود کاریگەریمان ھەبووە، ھەتا حەمەڕەشید ئاغای باپیرەمان لە شەڕی ئاوباریک سوپاسنامەی شێخ مەحموودی وەرگرتووە لەپای ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستی ھێناون".

بەرپرسی کۆمەڵایەتیی گشتی دەشڵێت: "دواتر عەبدولڕەحمانی باوکی بەندە و مامم بەشدارییان لە حزبی ھیوا کردووە و دوای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش، پەیوەندیمان بە پارتییەوە کردووە و تا ئێستاش لەسەر خەباتی خۆمان بەردەوامین.

دەروێش ئاغا په‌یوه‌ست بە تێپەڕبوونی ٦٢ ساڵ بەسەر تەمەنی پێشمەرگایەتیی سەرۆک بارزانی ده‌ڵێ، لە یەکەم رۆژی دەرکەوتنی ناوی سەرۆک بارزانی و شەھید ئیدریس، ئێمە بەدواداچوونمان بۆی کردووە و سەرسام بووین بە ھەڵسوکەوت و رەفتار و ڕەوشتی کوردایەتی و پێشمەرگەتییان و درێژەمان بە خەبات داوە و لە خزمەت جەنابی سەرۆک بارزانیدا بووین تا ئەمڕۆ".

دەروێش ئاغا گوتیشی: "من بۆ یەکەم جار کە بە خزمەت سەرۆک بارزانی گەیشتووم، لە دەڤەری حاجی ئۆمەران بوو، ئەوەی دێتەوە بەرچاوم ئەوکات بینیم دوو کەس لە ژێر چادرێک خزمەتیان دەکرد و خەڵکیان دەبینی و کاریان بۆ میللەتی کورد دەکرد، نەک تەنیا بۆ پارتی، سەرۆک بارزانی و شەھید ئیدریس لە ژێر یەک چادردا پێکەوە کاریان دەکرد، جەنابی سەرۆک بارزانی زۆربەی جارەکان سەرپەرشتیی بەرەکانی پێشمەرگەی کردووە، بەتایبەتی ئەوەی خۆم بینیم کە زیاتر لە ھەموو کاتێک زەحمەتی کێشا لە داستانی خواکوڕک بوو، لە پێشەوە و نزیک بەرەکانی شەڕ سەرپەرشتیی بەرەکانی شەڕی دەکرد، سەرۆک خۆی جیھازێکی لابوو لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی وەک دکتۆر رۆژ و مولازم یونس و مولازم بابەکر لە خزمەتیدا بوون".

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار