ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

ھەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاو كرایەوە حكوومەتی عێراق رەزامەندیی داوە بە كڕینی غازی كێڵگەی كۆرمۆر، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان روونكردنەوە لەسەر ئەو بابەتە دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممه 22ـی ئایار، لە روونكردنەوەیەكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتووە، بەرهەمی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم (دانە غاز)، تەرخان كراوە بۆ كەرتی كارەبا.
باس لەوەش كراوە، بۆیە هەر بڕە غازێك كە بەرهەم بێت، نابێت بەبێ ڕەزامەندیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بفروشرێت بە هیچ لایەنێك.




