ســـالار عـــوسمان و عەلی حوسێن تیشکیان خستەسەر بایەخی میدیا بۆ ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پەروەردەی نەتەوەیی
سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕینـی کرد
دکتۆر ســـالار عـــوسمان بەیاوەریی ھەڤاڵانی بەش سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕینـی کرد و لەلایەن عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەب و ھەڤاڵانی مەکتەب پێشوازییان لێکرا.
لە سەردانەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی نێوخۆیی ھەرێمی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر بایەخی میدیا بۆ ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پەروەردەی نەتەوەیی و نیشتمانی.




