چۆن هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته هاوكێشه‌یەکی قورس له ناوچه‌كه و گرینگی پێ ده‌درێت

ھەولێر-KDP.info- هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی ئاشتی و ته‌بایی بینیوه له ناوچه‌كه و نه‌بووه‌ته هۆكاری دروستكردنی گرفت، چاودێرانی سیاسی له‌و باره‌یەوه به‌گرنگییه‌وه له‌و سیاسه‌ته ده‌ڕوانن و پێیان وایه ئه‌مه ڕێگای سه‌ركه‌وتنه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌رێمی کوردستان وەک پێگەی ستراتیژی بووەتەوە ترافیكی دیپلۆماسی ناوچەکه و جیهان، هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر له عێراق و پاراستنی ئارامی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ به‌غدا وای كردووه چاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بێت.
شێروان حه‌یده‌ری، سیاسەتمەدار و وه‌زیری پێشووی دادی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی گرینگی بینیوه له دروستكردنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له ناوچه‌كه و له عێراقیشدا، سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه هۆكاری ده‌ستپێشخه‌ری گرنگ بووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ناكۆكی، له ئاستی ناوچه‌كه‌ش سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتی و ڕاگرتنی ئارامی ناوچه‌كه بووە، تا ئێستا زۆر سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تانی جیهان وه‌ك فه‌ره‌نسا، توركیا و چیك سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، بڕیاربوو سه‌رۆك كۆماری ئێرانیش سه‌ردانی كوردستان بكات به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه دڵتەزێنەی روویدا، گیانی له‌ده‌ست دا، ئەم جولە دیپلۆماسییە ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كوردستان هاوكێشه‌یه‌كی سەنگینە له ناوچه‌كه و، جیهان به گرنگییه‌وه سه‌یری ده‌كات.
هه‌ر له‌م باره‌یەوه، د.ئه‌یوب گۆمه‌شینی، مامۆستای زانكۆ و جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی دووربین بۆ پرسی سیاسی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: كوردستان چووه‌ته‌وه قۆناغێكی گرنگه‌وه، ئێستا وه‌ك كاراكته‌ری ناده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه، بڕیارە ئه‌م ڕۆڵەی له داهاتوودا زیاتر ده‌ربكه‌وێت، چونكه نه‌بووه‌تە گرفت بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و جوڵه‌ی ئه‌مریكا، له‌م دواییانه پشتیوانی وڵاتان بۆ دووبارە ھەناردەی نەوتی ھەرێم و وزە، سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ئه‌مریكا و به‌شداری له دیداره گرینگه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئه‌مریكا گرینگی زۆر به كوردستان ده‌دات، ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی جیهان زیاتر به‌ره‌و كوردستان ڕابكێشرێت، ئه‌مه‌ش به‌زۆر ڕێگا ده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه پرسی ئابووریه.
ڕایشیگه‌یاند: له عێراقدا كوردستان ڕۆڵی گرینگی هه‌یه له پاراستنی ئاشتی سیاسی و چوونه پێشه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان.




