٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: ھیچ کات جیاوازیمان لە نێوان شارەکاندا نەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: لەسەر ئەو ڕێژەیەی دیاریکراوە پڕۆژە بۆ شارەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن، چەند پڕۆژەیەکی گرینگ لە شاری سلێمانی ئەنجامدراون و ھیچ کاتێک جیاوازی لە دابینکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە نێوان شارەکاندا نەکراوە.

دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی خزمەتی ھەموو شارەکانمان کردووە، چەند پڕۆژەیەکی گرینگ لەو سنوورە ئەنجامدراون، بۆ نموونە ڕێگای (کەلار- دەربەندیخان)، سەرەتای کابینەی نۆیەم ڕێژەی دروستکردنی ١٥% بوو ئێستا نزیکەی ٨٠%ی تەواوبووە، ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە ١٠٠% تەواوبووە و لەو ماوەیە دەکرێتەوە، ژمارەیەک پڕۆژەی گەورەش کاریان تێدا کراوە و بەردەوامیش دەبین، چەندین ڕێگایەکیش نوژەنکراونەتەوە، لەوانە ڕێگای (تاسلوجە-چەمچەماڵ)، ڕێگای (تاسلوجە-دوکان) و ڕێگای (سلێمانی-عەرەبت-ھەڵەبجە)، بەردەوام تیمەکان نۆژەنی دەکەنەوە، پردی توەقوتیش سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی بۆ داناوە و کاری تێدا دەکرێت.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا گوتیشی: ئێمە لەسەر بنەمای ڕێژەی ٢٣% بۆ دھۆک، ٣٤% بۆ ھەولێر و ٤٣% بۆ سلێمانی، ھەڵەبجە و گەرمیان، بودجەمان داناوە و پڕۆژەیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەوەی لە سلێمانی گرفته نەبوونی سیۆلەیە لە بانکەکان، ئەگەر ئەو گرفتە نەبێت دەتواندرێ زیاتر خزمەتی سنوورەکە بکرێت.
بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار