مەسروور بارزانی: بڕیاربوو لەچەند رۆژی داھاتوو پێشوازی لە سەرۆککۆماری ئێران بکەین

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئێمە چاوەرێمان دەکرد لەچەند رۆژی داھاتوو پێشوازی لە سەرۆک کۆماری ئێران بکەین، بەداخەوە ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بووروویدا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١-٠٥-٢٠٢٤، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر، بەشداریی پرسەی ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوە و ھاوەڵەکانیان کرد و دواتر سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، زۆر بەداخەوە بۆ ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و ئێمە چاوەرێ بووین لەچەند رۆژی داھاتوو پێشوازی لەسەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر بکەین، کە بڕیار بوو سەردانی عێراق بکات، بەڵام بەداخەوە ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بووە ھۆی ئەوەی سەرۆککۆمار و، وەزیری دەرەوەوھاورێکانیان گیان لە دەست بدەن، ئەم رووداوە نیگەرانی کردین وھاتووین ھاوخەمی خۆمان و پرسەو سەرۆخۆشی خۆمان ئاراستەی رێبەرایەتی وسەرۆکایەتی وحکوومەت وگەلی ئێران بکەین.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند، ھیوادارین ئەمە دواناخۆشی گەلی ئێران بێت وھیوادارین ئەم رووداوانە ببنە ھۆکارێک گەلان لەیەک نزیکببنەوە وھەمووان بتوانین پەیوەندی باشتر لەگەڵ یەکتری دروست بکەین.




