ئالووسی بۆ KDP: بە هۆی سەرۆک بارزانییەوە کورد لەنێو گەلاندا ناسراوە
هەولێر-KDP.info- سەرکردەیەکی سیاسیی عێراق رایدەگەیەنێت، بارزانیی نەمر قوتابخانەیەک بوو و سەرکردایەتیی شۆڕشێکی مرۆیی دەکرد و لە پێناو مافەکانی کورددا خەباتێکی بێوچانی کرد. دەشڵێ، بە هۆی سەرۆک مەسعوود بارزانییەوە، کورد لە نێو گەلاندا ناسراوە.
میسال ئالووسی، لەبارەی ٦٢ ساڵەی پێشمەرگایەتیی سەرۆک مەسعوود بارزانییەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە دوای کۆچی دوایی بارزانیی نەمر، سەرکردایەتییەکی تری پارتی بە سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی دەستی پێکرد، ئەو سیاسەتەش، سیاسەتێکی حەکیمانە بوو و لە کاتێکی هەستیار و پڕ کێشەدا بوو، کە لە چەندین وڵاتەوە گرفت بۆ پرسی کورد دروست دەکرا، بەڵام سەرۆک مەسعوود بارزانی توانی هەموو پێشمەرگەکان کۆ بکاتەوە و شۆڕشێکی لە پێناو مافەکانی گەلی کورددا بەرپا کرد.
ئالووسی ئەوەشی خستە ڕوو، کورد بە هۆی سەرۆک مەسعوود بارزانییەوە توانی لەنێو گەلاندا بناسرێت.
ئەو سەرکردە سیاسییە دەشڵێت، سەرۆک مەسعوود بارزانی سەرکردەیەکی بێوێنەی کوردە و توانی رابەرایەتیی دۆزی کورد بکات لە کات و ساتێکی ناخۆشدا و توانی ئیرادەی گەلی کورد بەرزر بکاتەوە.
گوتیشی: "هەر بە هۆی سەرۆک بارزانییەوە کوردستان توانی بەرەوپێش بچێت و دۆزی کورد رۆژ دوای رۆژ زیاتر بچێتە پێشەوە".
کاروان باعەدری




