"بودجە پێویستی بە رێکەوتنی دەرەوەی پەرلەمان ھەیە"

بەغدا-KDP.info- دوای پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بڕیارە رەوانەی پەرلەمان بکرێت و ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێ، پەسەندکردنەکەی پێویستی بە رێکەوتنی دەرەوەی پەرلەمان ھەیە.
خالید رێکانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" پێشتر پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی سێ ساڵی پەسەندکردبوو، بەڵام بەھۆی ھەبوونی ھەندێ گۆڕانکاری خشتەی یاسای بودجەی پێویستی بە پێداچوونەوە و ھەموارکردن ھەیە، پێش دوو رۆژ لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە خشتەی بودجە پەسەند کراوە.
پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی" دوای ناردنی ھەموارەکە لەلایەن دەخرێتە نێو خشتەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق، بەڵام خشتەی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان گەیشتووە و ھیچ برگەیەکی تایبەت بەو یاسای بودجەی تێدا نییە.
لەبارەی ھەرێمی کوردستانیش خالید رێکانی دەڵێ" پێشتر ھەردوو حکوومەت لەسەر ھەندێ وردەکاری و پشکی ھەرێمی کوردستان رێکەوتوون، لەپەرلەمانی پێویستی بە دەنگدان ھەیە، پێویستە لەسەر ئەو برگانەی پەیوەندیان بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە لە دەرەوەی پەرلەمان رێکەوتنی لەبارەیەوە بکرێت نەک لەناو پەرلەمان.
قائید میرۆ




