سعوودیه داوای كردووه تابلۆ به زمانی كوردی بۆ حاجیانی كوردستان دابنرێت

هەولێر-KDP.info- به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، به هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای به‌شداریكردنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان "شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی" له كۆنفرانسی جه‌دده بۆ خزمه‌تگوزاری حه‌ج و عومره، پێشنیازی زیادكردنی زمانی كوردی له شوێنه فه‌رمییه‌كان بۆ وه‌زیری حه‌ج و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه كرد و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا به مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازانه وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه داوای كردووه كه به زووترین كات تابلۆكانی ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕ به زمانی كوردی بۆیان ره‌وانه بكرێت و بۆ پێشوازیكردن لە حاجیان دابنرێت، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له مێژوودا زمانی كوردی له سعوودیه له شوێنه فه‌رمییه‌كان دابنرێت هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی دیكه‌ی جیهانی.
لە بەیاننەمەکدا ئەوەش هاتووە، ئه‌مه یه‌كه‌م قوناغی به‌فه‌رمی كردنی زمانی كوردییه له عه‌ره‌بستانی سعوودیه، هەروەها له داهاتوودا هەوڵەکان چڕتر دەکرێتەوە کە چه‌ندین رێنمایی لە ماڵپه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره كه تایبه‌تە به بواری حه‌ج و عومره بۆ زیادكردنی زمانی كوردی دەکرێتەوە.
له ئێستادا وه‌زاره‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودیه به 16 زمانی جیاجیا رێنمایی بڵاوده‌كاته‌وه و به دانانی زمانی كوردیش ده‌بێته حه‌ڤده‌هه‌مین زمان كه له سعوودیه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاری له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مەش به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات كه رێنماییه‌كان و نامیلكه و تابلۆكان زمانی كوردی‌یان بۆ زیاد بكرێت.




