٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ ڕاسپاردەی سه‌رۆكی حکوومەت کەمتەرخەمی ناکه‌ین لە خزمەتکردنی خەڵك

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، 21-05-2024، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی حکوومی، بەردی بناغەی پرۆژەی جووتسایدی دارەتوو - بنەسڵاوە دانرا.

پرۆژەکە بە گوژمەی یەک ملیار و 455 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ماوەی 200 ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، "هیوادارین کۆمپانیای جێبەجێکار لەو ماوەیەی بۆی داندراوە بتوانێت پرۆژەکە جێبەجێ بکات".

بە گوتەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دروستکردنی جووتساییدەکە، "خزمەتێکی زۆر پێشکەش بە خەڵکی دارەتوو دەکات". گوتیشی، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌ ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بەپێی توانا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان".

ساسان عەونی لە بەشێکی قسەکانیدا ئەوەی خستە ڕوو، "بەدڵنیاییەوە هەموو فەرمانگەکانمان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پارێزگای هەولێر لە هەر شوێنێک پێویست بە خزمەتگوزاریی هەبێت، دەستی ئاودانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەوێ دەبێت و کەمتەرخەمی ناکات لە خزمەتکردنی خەڵك".

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لەوە کردەوە، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازی بە هیچ ناوچەیەک لەگەڵ ناوچەیەکی دیکە ناکات، هەر شوێنێک پێویستی بە خزمەتگوزاری هەبێت، دەستی ئاودانکردنەوەی دەگاتێ".

هەواڵی پەیوەندیدار