"چەکهەڵگرتنی سەرۆک بارزانی لەپێناو بەئاشتی ژیانی کورد و شەکانەوەی ئاڵای کوردستان بوو"
رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- سەرکردەیەکی ئەنەکەسە دەڵێت: ٦٢ ساڵ چەکهەڵگرتن و پێشمەرگایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، بەردەوامیدان بوو بە ڕێبازی پارتی و بارزانی نەمر، بۆ ئەوەی ئاڵای کوردستان هەمیشە شەکاوە بێت و کورد بە ئاشتی بژیت.
سلێمان ئۆسۆ، سکرتێری (پارتی یەکێتیی کوردستان- سووریا) و سەرکردەی دیاری ئەنەکەسە ڕایگەیاند: کاتێک سەرۆک بارزانی وەک سیمبول و هێمایەکی گەورە دەبینین، هەمیشە مۆڕاڵمان بەرزتر دەبێت، چونکە دەبینین هەموو ژیانی لە پێشمەرگەیاتی و لە پێناو مافەکانی کورد و کوردستان بەسەربردووە.
ئۆسۆ گوتیشی: سەرۆک بارزانی هەمیشە پشتیوانیی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەکات، بینیشمان چۆن دەرگای بۆ هەموو کوردان و بە تایبەت بۆ کوردانی ڕۆژئاوا کردەوە و لە دوای ساڵی (٢٠١١)وە نەیهێشتووە ئاڵای کوردستان بێتە خوارەوە.
کاروان باعەدری




