شەلال گەدۆ: سەرۆک بارزانی ژیانی خۆی بۆ کورد تەرخان کرد
رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەمڕۆ ٦٢ ساڵ بەسەر تەمەنی پێشمەرگایەتیی سەرۆک مەسعوود بارزانی تێدەپەڕێت، سیاسەتمەدارێکیش دەڵێت، هەموو کوردێکی دڵسۆز شانازی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات.
سکرتێری پارتی چەپی دیموکراتی کوردی لە سووریا و نوێنەری ئەنەکەسە لە ئیئتیلافی سووری دەڵێت، سەرۆک بارزانی ٦٢ ساڵی لە خەباتی پێشمەرگایەتی تەواو کرد، ئێستاش هەروەک پێشمەرگەیەکە بۆ گەلی کورد و بووەتە هێما و سیمبولێک بۆ هەموو کوردان نەک تەنیا بۆ پارچەیەک، بگرە هێمایە بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان، بەم خەباتەی سەرۆک، گەلی کورد سەربڵندن.
شەلال گەدۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمەی کورد لە رۆژئاوا شانازی بە خەباتی سەرۆک بارزانییەوە دەکەین، چونکە تێکۆشانی سەرۆک بۆ هەمووکوردان بووە، بۆ ئەوەی بە مافەکانیان بگەن".
گەدۆ گوتیشی: "هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی سەرۆک بارزانی، هیوای لە دڵی هەموو کوردێکی دڵسۆز چاندووە".
کاروان باعەدری




