٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانیاری تازە لەبارەی درووستکردنی ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: کارگەیەکی ئەڵمانی  ئامادەیی دەربڕیوە کارگەیەکی درووستکردنی ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان بکاتەوە، ئێمەش ئامادەیی ھەموو ھاوکارییەکمان بۆیان دەربڕیووە و چاوەڕێ دەکەین داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بتوانین ھاوکاریان بکەین و دەست بەدامەزرانمدنی کارگەکە بکەن.
کەمال موسلم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بۆ درووستکردن و بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان کارگەیەکی وڵاتی ئەڵمانیا سەردانی کردین کە خۆیان لە ئەڵمانیا کارگەی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلیان ھەیە و درووستی دەکەن، ئەوان ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک درووست دەکەن و خواستی ئەوەیان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان لقێکی کارگەکەیان بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل درووست بکەن، ئێمەش وەک وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێمان خۆشە و  پاڵپشتی تەواو لەو ھەنگاوە دەکەین، بۆ ئەوەی ئەو کارگەیە لە ھەرێمی کوردستان دابمەزرێت و ئۆتۆمبێل درووست بکرێت.
کەمال موسلم گوتیشی: تا ئێستا جارێک لەگەڵ ئەو کارگەیە دانیشتووین و داوامان لێکردوون داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی ھاوکاری و کار ئاسانییان بۆ بکەین.
کەمال موسلم باسی لەوەش کرد: ئەو کارگە ئەڵمانییە لە ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێت، ئەوان لە وڵاتی خۆیان کەلوپەلەکان دێنن و لە ھەرێمی کوردستان لێکی دەبەستن و ئۆتۆمبێلی لێ درووست دەکەن، بۆیە داوا دەکەن وەبەرھێنەری ناوخۆییش لەو کارە بەشدارییان لەگەڵ بکەن.
جارێ چاوەڕێی ئەوان دەکەین بێن تا ھاوکارییان بکەین بۆ ئەوەی دەست بە دامەزراندنی کارگەکە بکەن، بەڵام پێویستە سەرەتا ئەوان بێن و داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ھەنگاوی کرداری بنێن.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکێک لە پلانەکانی گرنگیدانە بە بەرھەمی ناوخۆ و پیشەسازی، ئامانجی ئەوەیە کارگەی نوێ لە ھەموو بوارەکان بکرێنەوە و بەرھەمی ناوخۆمان ھەبێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار