٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەند لیژنەیەک بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری پێک دەهێندرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی جێبەجێکاری سەرژمێریی گشتی لە ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە ھەموو پارێزگا، ئیدارە و قەزا و ناحیەکان لیژنەی باڵای سەرژمێری دروست دەکرێت، دەشڵێ: لە ڕۆژی ۲۰ی ١١ی ئەمساڵ سەردانی هەموو ماڵێک دەکرێت.

مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێریی گشتی لە ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە کۆتایی ئەمساڵدا پرۆسەی سەرژمێریی گشتی بەڕێوە دەچێت و دەست بە ئامادەکارییەکانیش کراوە، لە ماوەی دوو مانگدا زانیاریی تەواو لەسەر ھەموو باڵاخانە و خانوو و شوێنی نیشتەجێکردن وەردەگیرێت و ١٢٠ ھەزار فەرمانبەر لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشداریی پرۆسەکە دەکەن و ڕۆژی ۲۰ی ۱۱ی ئەمساڵ سەردانی ھەموو خێزانێک دەکرێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێریی گشتی لە ھەرێمی کوردستان دەشڵێت: بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتی دابین کراوە، یەکەم جاریشە پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەچێت، لە کاتێکی زۆر نزیکی دوای پرۆسەکەش ئەنجامەکە ڕادەگەیەندرێت.
مەحموود عوسمان جەختی کردەوە: ئێستا سەرقاڵی پێکھێنانی لیژنەی باڵای سەرژمێرین لە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزا و ناحییەکان، وەک ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، پێویستە ھاووڵاتیانیش ئاگادار بکرێنەوە، چونکە سەرژمێریی گشتی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ھاووڵاتیانەوە ھەیە و ھاووڵاتیش سوودمەندە لە سەرژمێریی گشتی، لەبەر ئەوەی ئەنجامی سەرژمێریی گشتی دەبێتە پێوەر بۆ گەیاندنی ھەموو خزمەتگوزارییەک.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار