پەرلەمانتارێکی DEM parti: سوپاسگوزاری خەبات و بەرخودانی سەرۆکین

تورکیا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی (دەم پارتی) لە پەرلەمانی تورکیا پەیوەست بە پهیوهندی سەرۆک بارزانی به ڕیزهكانی هێزی پێشمهرگهی كوردستانەوە دەڵێت، ئێمە لە ماندبوون و هەڵوێستەکانی سەرۆک مەسعوود بارزانی سوپاسگوزارین، ئەمڕۆ بووەتە ٦٢ ساڵ سەرۆک بارزانی پێشمەرگەیە و ئێستاش پێشمەرگایەتیی خۆی دەپارێزێت.
سینان چفتیۆرەک، تایبهت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سپاسگوزاری خەبات و بەرخودانی سەرۆکین، سەرۆک بارزانی پێشمەرگەیەکی ڕێزدار و تێکۆشەرێکی زۆر زۆر مەزنە.
ئەو پەرلەمانتارەی (دەم پارتی) دەشڵێ، دڵنیاین سەرۆک بارزانی وەکو هەمیشە بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دڵسۆزەكانی بۆ ئەوەی یەکێتیی کورد و کوردستان دروست بکرێت.
کاروان باعەدری




