سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 5/20 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لە دەستدا.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان:
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی و حکوومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بۆ کۆچی دوایی سەرۆککۆمار ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە بەڕێز حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوڕێکانیان .
لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبووان بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبر و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و خەڵکی ئێران بە گشتی ببەخشێت. لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2024/5/20




